کێشەی ئاوی دەربەندیخان چارەسەر کرا

قائیمقامیەتی دەربەندیخان گرفتی ئاوی قەزاکەی چارەسەر کرد و دەڵێت”ڕۆژ نا ڕۆژێک ئاو دابەشدەکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاووڵاتییان و چەند بابەتێکی دیکە ڕایگەیاند، “قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە دیوانی قایمقامییەت لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان کۆبوەوە، و لە کۆبونەوەکەدا بەمەبەستی دابەشکردنی کرد ئاو لە سێ ڕۆژ جارێک بۆ ڕۆژ ناڕۆژێک، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بەدابینکردنی ماتۆڕێکی گەورەی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەزووترین کات دەستدەکریت بە دابەشکردنی ئاو بەپێی ئەو میکانیزمەی دیاریکراوە کە ڕۆژ نا ڕۆژێکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەبارەت بە دۆخی دابەشکردنی کەمی ئاو و ئاژەڵی بەرەڵا و دروستکردنی گەوڕ و کولانەی پەلەوەر لە نێو گەرەکەکاندا و هەڵکەندنی بەشێک لە شۆستە و شەقامەکان بەبێ ئاگاداری شارەوانی، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسای بۆ ئاژەڵی بەرەڵا لابردنی ئەو زیادەڕۆیانەی کە بە هۆی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرەوە کە بووەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان.

لە کۆتایدا قایمقامی قەزای دەربەندیخان سوپاسی دکتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی کرد کە هەمیشە هاوکار و پشتیوان بووە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە