spot_imgspot_img

سبەینێ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسی سلێمانی پێشبینی بۆ کەش و هەوای سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت”پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025، کەش و هەوا ئاساییە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە دواى نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە , کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچە ى دەشتاى و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی بۆ کەشی سبەینێ دەکات و دەڵێت، سبەینێ سێ شەممە 3ـی حوزەیران، پلەکانی گەرما بەراورد بەمرۆ بە 1- 2  پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و بەگشتی کەش و هەوا سەقامگیر دەبێت.

پێشبینی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ کەش و هەوای سبەینێ لە شارەکانی هەرێم:

هەولێر :  ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٤پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە