spot_imgspot_img

خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ بەرزبوونەوەی خێرایی با، خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دواى نیوەڕۆوە لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەرى خۆڵبارینەکە لەسەر هەندێک ناوچەى دەشتایى و ئەو ناوچانەی با زیاتر دەیانگرێتەوە، زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی بە لە دوای نیوەڕۆوە دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و گەرماش 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:35 پلەی سیلیزی

سۆران: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان:39 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە