ڤیدیۆ؛ ئۆكراینا بە هێرشی درۆنی 40 فڕۆكەی ڕوسیای تێكشكاند

ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنێكدا بۆ ناو قولایی ڕوسیا 40 فڕۆكەی سەربازی ئەو وڵاتەمان تێكشكاندووە و هاوكات مۆسكۆ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەكات و ڤلادیمێر پوتین داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئۆکراینی ڕایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنێکی تایبەتمان بۆ نێو قووڵایی خاکی ڕوسیا ئەنجامدا، كە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوان توانیویانە 40 فڕۆکەی سەربازی ڕوسیا لەناوبەرن.

لای خۆشیەوە، کەناڵی (حەدەس) بڵاویكردەوە، سوپای ئۆکراین چوار فڕۆکەخانەی ڕوسیای بۆردومان کردووە، كە چەندین فڕۆکەی جەنگی و ژێردەریایی بۆمبهاوێژی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئۆلێنیای ڕوسیا لە ناوچەی مورمانسک بووە.

دەشڵێت: لەو هێرشەدا چوار فڕۆکەی بۆمبهاوێژی TU تێکشکێنراون.

میدیای ڕوسیاش لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەوە بڵاویانكردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەکات.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە وەڵامی ڕوسیا بۆ هێرشەکانی ئۆکراین گەورە دەبێت.

میدیاكانی ئۆكراینا ڤیدیۆی هێرشەكەیان بڵاوكردەوە:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە