بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە حکومەتی هەرێم تێیدا داوا دەکات کاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە قەدەغەکردنی بازاڕی ‘فۆڕێکس’ و دراوە دیجیتاڵییەکان.
سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە، و بەپێی نووسراوەکە داوا دەکات کاری پێویست بکرێت بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی(فۆڕێکس) ،
لە نووسراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ داخستنی سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری ئاڵۆگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس) لەژێر ناوی جۆراوجۆر کاردەکەن .
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەکانی پێشوودا چەند کەسێکی لەسەر مامەڵەی ئەو دراوە دەستگیرکران، کە مامەڵەیان بەو دراوانە کردووە و چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی ئەو بانگەشانەی کە کردویانە.
