وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێک دەربارەی بەنزین بۆ بەنزینخانەکان دەردەکات و جەخت لە پاراستنی كوالێتی دەكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستن و چاودێریی بەنزینخانەکان و کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان دەردەکات و ڕایدەگەیەنێت، دیاریکردنی سزای سەرپێچی بەنزینخانەکان بۆ پاراستنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکانە.
ڕاشیگەیاندووە، دیاریکردنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان “بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی” بەپێی پێوەرە جیهانییەکان دەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون پێک دێنن.
