لە سلێمانی بایکۆت دەستیپێکرد

لە سلێمانی پزیشکانی خولاو بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن”تا گوێ لە داواکارییەکانمان دەگیرێت دەوام ناکەین”.

ئەمڕۆ 1ـی حوزەیرانی 2025، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی دانەمەزراو لەبەردەم تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئاشکرایە لەلای هەموان بەهۆی دانەمەزرانی دەرچووانی پزیشکی ساڵی 2024 کە ژمارەیان لە 550 پزیشک پێکدێت، ئەم گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەهۆی دواکەوتنی دامەزراندنی پزیشکانی گەنج و سیستمی پلەبەندی ماوەی چوار مانگە پەکی کەوتووە، و دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکی دروستیان نەداوینەتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی بزیشکانی نوێ، ئەمە سەرەڕای ئارامگرنی زۆر لەسەر ئەم کارە.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لەبەیاننامەکەدا داوایانکرد، ئەو پلەبەندییە سروشتییەی ئێستاهەیە نەوەستیت و بەردەوام بێت و ڕیگە بدرێت پزیشکانی دانەمەزرا و نیشتەجێی خولاو بەو شێوەیەی پێشوو بەردەوام بن لە کاری خۆیان، و بە زوترین کات وەڵامی داواکاری دامەزراندنیان بدرێتەوە.

هەکات بەپێی بەیاننامەکە، پزیشکانی نیشتەجێی خولا و پزیشکانی دانەمەزراو بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، و داوادەکەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی داواکارییەکانیان بدەنەوە و هەنگاوی گرنگ بگرنەبەر بۆ گەڕانەوەی شکۆی پزیشکان لەسەرجەم ناوچەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە