مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە و سەرکردایەتی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوانیان لەگەڵ یەکێتی دەکەنەوە.
لە بەپێی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە: بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
🔸بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
🔹لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.
🔸جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی 6ـی 2025
