spot_imgspot_img

یاسین مەحمود ڕەشید، پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە، بەبۆنەی ساڵیادی  50 ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەیانەوە.

دەقی بروسکەی پیرۆزباییەکە:

بەناوی خودای باڵادەست و دلۆڤان
بروسکەی پیرۆزبایی

بەڕێز؛ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی.

بەڕێزان؛ – ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرس و لایەنگرانی (ی.ن.ک)
سڵاوی خەبات و بەردەوامی…

گرنگ و پایەدار لە خەباتی 50 ساڵەی تێکۆشان و قوربانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ وڵاتەکەمان دەروانین و هیوامان پێیەتی کوردستان بەرەو ئارامی و بەرکەماڵی زیاتری ئاسایش و بوژانەوەی ژێرخان و جۆشدان بە بازاڕ و خستنەگەری دەستی کار و ئاوەدانی زیاتر ببات.

لەم رۆژە بایەخدارەدا، بەناوی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم، داوامان لە یەزدانی مەزن سەرفرازی و سەرکەوتنتانە و دەخوازین کە یەکێتی هەمووان و خەمخۆریی هەمووان بن.

دووربارە ئەم یادە پڕشکۆیە پیرۆز، وڵات ئاوەدان لەسایەتان،

یاسین مەحمود رەشید – سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان / سلێمانی

1-6-2025

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە