سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتنە شاری مەککەی پیرۆز.
شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی و بە تەندروستییەکی باشەوە گەیشتونەتە شاری مەککە و لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕێککارەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجیان دەستپێدەکات.
ڕاشیگەیاند، سەرجەم تیمەکانمان کە خۆیان لە پزیشک و رێبەری ئاینی دەبیننەوە لەگەڵیاندا دەبن و سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستییەکانیش بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دابین کراوە.
ژمارەی حاجییانی هەرێم لەمساڵدا گەیشتۆتە 5 هەزار و 136 حاجی، كە هەزار و 645 كەسیان لەڕێگەی وشكانی و 3 هەزار و 491 كەسیان بەڕێگەی ئاسمانی چوونەتە سعودیە.
