بۆ كارتى ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك بڕیاری نوێ‌ درا

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ و ئەوانەی زەواجیان کردووە ناخرێنە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی تا كۆتایی پڕۆسەكە و دواتر سیستمەكە بۆ ئەوانیش دەكرێتەوە و دەشڵێت: ئەوەی كارتی نیشتمانی نەبێت ناتوانێت خۆی داخڵ بكات.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ یاخود ئەوانەی زەواجیان کردووە داخڵی ئەم سیستەمی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ناکرێ.

دەشڵێت: تەنانەت ئەوانەی ناویان هەیە لەپسوڵەی خۆراک، بەڵام نفوسیان هەیە و کارتی نیشتمانیان نیە ئەوانیش داخڵی ئەم سیستەمە ناکرێن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیەکی زۆر لەم بارەیەوە پرسیارمان ئاراستە دەکەن، هەرکاتێک پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنەکە لەسەرتاسەری عێراق تەواو بوو ئینجا سەرجەم مامەڵەکان دەکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە