وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە دەڤەری ڕانیە دەستنیشانکرا و باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بۆسکین لە قەزای ڕانیەی دەڤەری ڕاپەرینە.

ڕوونیشیکردەوە کە تووشبووەکە تەمەنی 29 ساڵە، پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر.

ڕاشیگەیاند ئێستا تووشبووەکە لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لە ڕاگەتەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە”.

دەشڵێت: “هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان وهاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها چوار حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە