سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت”بڕیاری دادگا بڕیارێکی مولزەمە”.
ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، لەپێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، ئەمەی خوارەوە وەرگێڕانی کوردی دەقی ئۆڕجناڵی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (١٥) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیه/ 2023) لە 21-2-2024کە بڕیارێکی ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان و نابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێک پێچەوانەی ئەمە دەربچێت:
(شەشەم: ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق ژمارە (13)ی ساڵی 2023، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (12و 13)ی یاساکە، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکی خەرجنەکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆی.)
تێبینی:
هەردوو ماددەی 12 و 13ی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، کە هەردو حکومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەکە.
دەقی یاساکەی دادگای فیدڕاڵی:

