سه‌رۆكایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکاوه پێگه‌یشت.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێگه‌یشت.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا سوپاسی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە”.
ڕۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له به‌رامبه‌ردا نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئەمریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
