كوێستان محەمەد: 205 هەزار خێزان داهاتیان لەخوار 185 هەزارەوەیە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ڕادەگەیەنێت، سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، 205 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە.

وەزیری كار ئاشكراشی كرد، “داوا لە بەغدا کراوە بودجە بۆ ئەو ژمارە خێزانە دابین بکات، بەڵام هیچ بودجەیەکی بۆ تەرخان نەکردوون”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، “تاوەکو ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان 83 هەزار خێزان لە خوار هێڵی هەژاری تۆمارکرابوون، بەڵام پاش 13 ساڵ ئامارەکە بۆ 205 هەزار خێزان بەرزبووەتەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە