spot_imgspot_img

لە ٢٤ کاتژمێردا سەدان دۆنم لە سنووری سلێمانی سووتان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕابردوودا سەدان دۆنم و ١٥٠٠ داربەڕوو لە سنووری عەربەت، سیتەک و دەربەندیخان سووتان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، هاتنى وەرزى گەرما و وشکبوونى پووش و پاوان بووەتە هۆی سەرهەڵدانى ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە سنووری دۆڵی دووکانیان، نزیک کانی گەورەی سەر بە ناحیەی عەربەت ئاگر کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی ١٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا و نزیکەی هەزار داربەڕووش زیانی بەرکەوتووە.

لە سنووری گوندی وەڵانەی سیتەكیش، ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتا.

لە سنوورى دەربەندیخانیش ئاگر لە چیای زمناکۆ کەوتەوه و بووە هۆی سووتانی نزیکەی ١٤ دۆنم پووش و پاوان نزیکه ی ٥٠٠ داربەڕوو.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری ئاگرەکن نادیارن و داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە لە پێناو پاراستنى سروشت و ژینگەى کوردستاندا پابەندی ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە بن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە