سبەینێ‌ شەقامێكی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قیرتاو كردنەوە، سبەینێ‌ هەردوو سایدی شەقامی سەرەكی پردی كۆبانێ‌- هەواری شار دادەخرێت.

بەشی پڕۆژەکانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی چوار شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٢٨، شەقامی سەرەکیی هەواری شار بە هەردوو ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بەرەو {پارکی هەواری شار} و {یەکتربڕی کۆبانێ} بەربەست دەکرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەربەست كردنەكە بەمەبەستی قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامەکانە لە سنووری پڕۆژەکەدا لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی {شەقامی هەواری شار و ئەندەرپاسی ناسراو بە والی} کە لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شار جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، “داواکارین لە شۆفێران، کە شەقامە خزمەتگوزاریەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە