لەسەر ڕێگای سەیدسادق، پاسێك بە ژمارەیەك كرێكارەوە وەرگەڕا و چەند كەسێكیان بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، پاسێک بە ژمارەیەک کرێکارەوە لەسەر ڕێگای سەیدسادق بۆ پێنجوێن نزیک ملەی نەڵمە وەرگەڕاوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، چوار کرێکار بەهۆی ڕووداوەكەوە برینداربوون، کرێکارەکان خەڵکی خورماڵن و تەندروستییان جێگیرە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو ڕووداوی دیكەی وەرگەڕانی پاسی خوێندكاران ڕوویداوە، كە یەكێكیان لە شارباژێڕ “كونەماسی” بووە و ئەوی دیكەیان لە سەر ڕێگای دوكان “خەلەكان” بووە.
