كوێستان محەمەد: نابێت هیچ كرێكارێك لە 8 كاتژمێر زیاتر كاربكات

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نابێت هیچ كرێكارێك كرێكەی لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كرێكارێك كرێی مانگانەی لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت و نابێت ڕۆژانە لە 8 كاتژمێر زیاتر كاری پێ‌ بكرێت.

ڕاشیگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا هەن، كە هەموو كۆمپانیاكان نیین، بەڵكو كۆمەڵێكیان چاو چنۆكن و ئەگەر كرێكەی ملیۆنێك بێت لای ئێمە دەڵێت 350 هەزار دیناری هەیە، چونكە ئەزانێت لای ئێمە بەو جۆرەیە، كە نابێت لەو كرێیە كەمتربێت، بەلام بۆ هەمان كەس لە بەڕێوەبەرایەتی باج زیاتری بۆ دەنووسن بۆ ئەوەی كەمتر باج بدات.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمە دەكەوێتە سەر كرێكارەكە، چونكە ئەگەر ئێمە ئاگاداربكات ئەوە لە دادگای كار سكاڵا تۆمار دەكەین، بەڵام گرنگە كرێكارەكە بێت و بڵێت بەڵێ‌ من ملیۆنێك دینارم هەیە، بەڵام 350 هەزار دینار نووسراوە.

ئاشكراشی كرد، چەندین جار لیژنەمان ناردووە و بۆمان دەركەوتووە، كە كرێی زیاتر دەدرێت بە كرێكار بەڵام لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی كەمتر نووسراوە و كاتێك كرێكارەكە بانگ كراوە دانی پێدا نەناوە و وتویەتی، بەڵێ‌ ئەوەندەیە كە نووسراوە لە تۆمارەكەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە