spot_imgspot_img

یەختی کارەباییش لە بازاڕەکاندا ڕکابەری دەکات

هاوشێوەی ئۆتۆمبێل، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە دروستکردنی یەختی کارەبایی و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووشدا زیاتر پەرە بەو کەرتە بدرێت.

کۆمپانیا “ئارک بوت” کە بارەگاکەی لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکایە، نزیکەی 20 یەختی جۆری “ئارک وەن” بەرهەمهێناوە کە نرخەکەی دەگاتە 300 هەزار دۆلار، ئەمەش ڕێخۆشکەربوو بۆ ئەوەی جۆرێکی نوێ بەناوی “ئارک سپۆرت” دروست بکات کە درێژییەکەی دەگاتە حەوت مەتر، بەڵام نرخی ئەمەیان لە 258 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.

کۆمپانیاکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا جۆرێکی دیکەی بەرهەمەکانی ئاشکرا کرد کە بە “ئارک کۆست” دەناسرێت و نرخەکەی 168 دۆلارە، ئەمەیان شوێنی کەشتیوانەکەی لە ناوەڕاستی بەلەمەکەدایە و لەو جۆرەیە کە چالاکییەکانی وەک ڕاو و خلیسکێنە و گەشتە دەریاییەکانیان پێ ئەنجام دەدرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیای “ئێکس شۆر” کە کۆمپانیایەکی سویدییە، یەختێکی بەرهەمهێناوە کە جێی پێنج سەرنشینی هەیە و نرخەکەی لە 139 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.

هاوکات جۆرێکی دیکەشی بەرهەمهێناوە کە ئەمەیان قەبارەکەی گەورەترە و بۆ گەشتی نێو زەریاکان گونجاوە، نرخەکەشی دەگاتە 269 هەزار دۆلار و شوێنی 10 سەرنشین دەبێتەوە.

لای خۆشیەوە جیف وازیل، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی و سەلامەتی لە یەکێتی بەرهەمهێنەرانی بەلەم و پێداویستییە دەریاییەکان ئاماژە بە سستی بازاڕی بەلەمە کارەباییەکان دەکات و ڕایگەیاند، ساڵی 2024. 231 هەزار و 576 بەلەم لە ئەمریکا فۆرشراوە کە ژمارەیەکی کەمیان کارەبایی بوون و بەهای بازاڕی بەلەمەکانیش بە 57.7 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە