لە هەولێر بەردی بناغەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی پەرەپێدان دانرا کە بودجەی پڕۆژەکە ملیارێک و 839 ملیۆن دینارە و لە سەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، لەژێر چاودیری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارزان عه‌بدولوهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیڕەش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دانرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ میدیاكان قسه‌یان كرد و باسیان له گرنگیی پڕۆژه‌كه بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ش كرده‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: “خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له نزیك گوندی پیڕه‌ش داده‌نێین.
له‌باره‌ی گوژمه و ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژهكهوە وتی: “گوژمه‌ی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک پیڕەش (قۆناغی دووه‌م) بریتییه له یەک ملیار و 839 ملیۆن و 920 هەزار دینارە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێكهاتووه له دانانی كربستۆنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان و درێژییه‌كه‌ی 53 كیلۆمه‌تره، له‌گه‌ڵ دانانی چینی دووه‌می تێكه‌ڵه بۆ شه‌قامه ناوخۆییه‌كان به قه‌باره‌ی 230 هه‌زار مه‌تر دووجا.
وتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیان داوه و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیش له هه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت خزمه‌تگوزاری بۆ باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و دۆخی ئه‌و شوێنانه‌ی تیایدا ده‌ژین به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌ندرێته ئه‌و شوێنانه و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان به شه‌و و ڕۆژ له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر وتی: ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر زۆر به‌ره‌و پێشچووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌موویان گه‌واهی و سه‌لمێنه‌ری به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.










