وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن”.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، چاودێری تەندروستی هەموو شوێنێک دەکرێت و سەلامەتی هاووڵاتیان دەپارێزین، ڕێککاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کاربکات.
ڕاشیگەیاند، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیه گواستراوەکان و بەرەوامی ڕووپێووی دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ کارمەندانی شوێنە گشتێەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی تەندروستی
ڕوونیشیکردۆتەوە، دوای پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی، سێ حالەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادارکرایەوە و ڕێککاری پێویست وەرگیرا.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندوقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە.
