ئەمڕۆ نرخی دولار بەجورێک دابەزی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە و 100 دۆلار بۆ نزیک 140 هەزار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کرانەوەی بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو نرخی 100 دۆڵار بەرامبەر بوو 141500 دینار، کەچی لەکاتی داخستنی بازاڕەکە نرخی 100 دۆڵار بۆ نزمترین ئاست دابەزی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کە بریتیە لە 140600 دینار.
لە ماوەی ڕابردوو نرخی دولار بەردەوام بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، گۆڕانکارییە سیاسی و ئابۆرییەکان لە لایەک و بڕیارە سیاسییەکان و خستنەڕووی بەردەوامی دولار لەلایەن بانکی ناوەندی لەلایەکیی دیکەوە کاریگەری ڕاستەوخۆیان کردووەتە لەسەر گوڕانکارییە خێراکانی دولار، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو نرخی دولار نزیکبوویەوە لە 170 هەزار دیناری عێراقی.
