spot_imgspot_img

چین نیوەی بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانی كۆنتڕۆڵ دەكات

ئۆتۆمبێلی چینیی بە نزیكەیی نیوەی بازاڕی جیهانی كۆنتڕۆڵ دەكات و ساڵ بە ساڵ لە فراوانبووندایە و تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣١ ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە.

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی چینی فراوانتر بوون بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بەتایبەتی لە باشووری جیهانی. کۆمپانیاکانی وەک BYD و Geely لە ڕووی هەناردەکردنەوە کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوایان تێپەڕاندووە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەناردەی چینی گەیشتووەتە ٤.٧ ملیۆن ئۆتۆمبێل، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی بزوێنەری سووتانی ناوخۆییەوە بووە، نەک تەنها ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

وڵاتی چین تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤ دا زیاتر لە ٣١ ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە و لەو بوارەدا لە پلەی یەکەمدایە، بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە، کە بڵاوکراوەتەوە، بەتەنها پشکی لە ٤١٪ی بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، چین لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرهەمهێنانی ٣١ ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووە و بەناوبانگترین كۆمپانیاكانیش: کۆمپانیاکانی وەک BYD، SAIC، FAW، Chery، Geely ، shangan لە پێشەنگی بەرهەمهێنەرانی ئەم بوارەدان.

پێشبینی دەکرێت فرۆشی ئۆتۆمبێلی چین تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە نزیکەی ٣٢.٩ ملیۆن ئۆتۆمبێل، لەنێویاندا ١٦ ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێی وزە.

گۆڤاری (ئیکۆنۆمیست)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ ئۆتۆمبێلی چینی BYD لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی دیترۆیت هەڵسەنگێندرا و کاراییەکەی لە ڕووی “دیزاین و کوالێتی دروستکردن و تەواوکاری”ەوە نائومێدکەر بوو، بەڵام لەو کاتەوە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی جیهانی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینی و چین بە توندی وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، سەرەڕای دەستپێکردنێکی ناخۆش، بەلام کۆمپانیای (BYD) پێش (تێسلا) کەوتووە و بووەتە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی لە جیهاندا لە ڕووی قەبارەوە، هەروەها پێشەنگییەکی بەرچاوی هەیە کاتێک ئۆتۆمبێلە پلاگین (هایبرێدەکانی) تێدایە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە