ئەنجوومەنی وزاری ئابوریی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، كە تایبەتن بەنرخی بەربوومی ناوخۆیی.
ئەمڕۆ دوو شەممە 26ی ئایار، ئەنجوومەنی وزاری عێراق بۆ ئابوریی؛ بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە و بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتیی ڕێگە بدرێت بە گواستنەوەی هێلە و مریشك لەنێوان پارێزگاكان.
بڕیاری ئەوەش دراوە، بۆ فرۆشتنی غازی شل (LPG) پشت بە نرخی بڵاوكراوەی (دوبەی) بۆ نرخەكان ببەسترێت و نرخی بەرهەم بەجۆرێك بێت كەمتر نەبێ لە نرخی جیهانی كەم 30% بۆ ماوەی سێ مانگ.
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بۆ پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەی بەرهەمەكانی (كاڵەك- شوتی- باینجان- کولەکە) ڕابگیرێت تا كۆتایی هاتنی بەرهەمی ناوخۆ و ڕێگریی بكرێت لە هاوردەكردنی (تەماتە) بۆ ماوەی یەك مانگ.
