وەزارەتی پەروەردە لەڕیگەی لینکێکەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتمانى ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم ببینن
لێرەوە وەڵام و پرسیارەکان ببینە
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دواهەمین ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی خولی یەکەم بۆ پۆلی نۆ بەڕێوەجوو، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لەدوای تاقیکردنەوەکان هیچ وەڵامێک رانەگەیەندرا، وەزارەتی پەروەردە ڕوونیکردبووەوە، لەبەر پاراستنی باری دەروونی قوتابیان و خوێندکاران ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هیج وەڵامێک بڵاوناکرێتەوە بەڵکو لەکۆتا ڕۆژدا وەڵامی سەرجەم تاقیکردنەوەکان بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 بەنووسراوی فەرمی ڕاگەیاندنی ناوی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەرێمی هەڵوەشاندەوە.
