تاوەباران دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی کەم هەیە.

کەشناسی هەرێم لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی کەم هەیە. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە