ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕەنج پشدەری، بڵاویکردەوە: درەنگانێکی شەوی پۆلیسی یۆنان “70 کۆچبەری کوردی لەدەریایی ئیجا” دیپۆرتی تورکیا کردووە.
بەپێی وتەی کۆچبەرەکان، دوای ئەوەی پۆلیسی یۆنان یەختەکەیان تێک دەشکێنێت دواتر فرێیان دەداتەوە نێو ئاوی تورکیا لەکاتێکدا زیاتر لە”20 منداڵیشیان لەگەڵ بووە لەنێو کۆچبەرەکاندا”.
ساڵانە کۆچبەرێکی زۆر لە ڕێگەی تورکیا و یۆنانەوە ڕوو دەکەنە ئەوروپا، بەشێکیان لە دەریای ئیجە پۆلیسی تورکیا دەستگیریان دەکات، بەشێکیشیان بەهۆی نقومبوونی یەختەکانیانەوە دوچاری کارەساتی دڵتەزێن دەبنەوە.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا 122 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە سەرانسەری جیهاندا هەن، تەنها ساڵی 2024 نۆ هەزار کچبەر گیانیان لە دەستداوە.
