دوای ئەوەی پلەی گەرما لە ٣٢ پلەی سەدی تێپەڕ دەبێت، پێویستە دایک و باوک کاتەکانی منداڵەکانیان لە دەرەوە سنووردار بکەن. بەپێی وتەی پسپۆڕانی بواری منداڵان، پێویستە خێزانەکان لەکاتی خۆری بەتیندا بەتایبەت سەروو 37 پلە نەچنەدەرەوە و مندالەکانیان لەماڵەوە بهێڵنەوە.
لە بنەڕەتدا، زۆر گرنگە هەنگاوە باوەکانی سەلامەتی هاوین وەک ئاو خواردنەوە و مانەوە لە سێبەردا پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی منداڵان بۆ ماوەیەکی زیاتر فێنک بمێننەوە و بتوانن بە سەلامەتی چێژ لە دەرەوە وەربگرن. پاشان دەتوانیت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت:
1- با منداڵەکانتان ئارەق بکەنەوە
ئارەقکردنەوە لە بنەڕەتدا سیستەمی هەواگۆڕکێی جەستەمانە، کە گەرمای ناوەوەمان ئارەقە دەگۆڕێت بۆ هەڵم، ئەمەش پلەی گەرمی جەستەمان دادەبەزێنێت.
تا ئەو کاتەی سەلامەتە، هانی منداڵان بدە کە بە توندی یاری بکەن و دڵتەنگ نەبن کاتێک هەست بە ئارەقەکردنەوە دەکەن یان با ببێتە ڕێگری لە خۆشی. سوودەکانی ئارەقە کردن ڕوون بکەرەوە کە جەستە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەسەریدا تێدەپەڕێت.
2- با منداڵەکانتان ئاوی زیاتر “بخۆن”.
دوای ئەوەی منداڵەکانتان پەروەردە دەکەن دەربارەی پرۆسەی هەڵمبوونی ئارەقە و بەکارهێنانی یەدەگی ئاوی لەش، هانیان بدەن زیاتر ئاو بخۆنەوە بۆ شێدارکردنی جەستە بە هەڵبژاردنی بوتڵی ڕەنگاوڕەنگ و ستیکەری دڵخواز بە ئارەزووی هەر منداڵێک.
ئەگەر منداڵەکانتان ڕەتیدەکەنەوە ئاو بخۆنەوە، ئەوا دەتوانن هەمیشە خواردنی کەم ئامادە بکەن کە زۆرترین ئاوی تێدایە. بۆ نموونە خەیار و تەماتە نزیکەی ٩٥٪ ئاوی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببنە هەڵبژاردەی خواردنی کەم و نایاب.
3-یارمەتیدانیان بۆ بەکارهێنانی دژەخۆر کە تایبەتە بە منداڵان.
زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەبێتە هۆی سووتانی پێشت و پەڵەی گەرمی و تەنانەت ژەهراویبوونیش دروستدەکات.
منداڵەکانتان فێر بکەن کە لۆشن لە خۆیان بدەن، هاوکات ئەوکاتانەی لەنێو ئاودان ئامۆژگارییان بکەن دوای دەرچوونیان ڕاستەوخۆ دژەخۆرەکەیان نوێ بکەنەوە ئەگەر دەیانەوێت بەردەوام بن لە حەوزەکەدا.
4- کڵاو بکە بە پێویستییەکی دڵخوازیان
جگە لە بەکارهێنانی دژەخۆر، کۆمەڵێک ڕێکار هەیە کە منداڵەکانت دەتوانن بیگرنەبەر بۆ ئەوەی لە ژێر خۆردا سەلامەت بن. وەک بەکارهێنانی کڵاو و لەچک، یان چاویلکەی خۆر و جل و بەرگی پارێزەر لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، کە چینێکی زیادەی پاراستن دابین دەکات لە پارک و شوێنە کراوەکاندا.
6- گرنگی سەلامەتی ئاو
سەلامەتی ئاو لە هەموو شتێک گرنگترە. بۆیە پێویستە لە هەلومەرجی جۆراوجۆردا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت:
- چاودێری بەردەوام: لە نزیکەوە چاودێری منداڵ بکە کاتێک لە نزیک ئاو یان لەناو ئاودایە. خنکان دەتوانێت تەنها لە چەند خولەکێکدا لە ئاوی قووڵدا ڕووبدات و تەنانەت ئەگەر منداڵان بە تەمەنێکی زۆرەوە و بشتوانێت مەلەبکات ئەوە ئەگەری ڕوودانی خنکان هەیە.
- بەکارهێنانی چاکەتی ڕزگارکەر و چوپ: دڵنیابە لە پۆشینی چاکەتی ڕزگارکەری منداڵان لەکاتی بەشداریکردن لە هەر وەرزشێکی ئاویدا. هەروەها هانیان بدەن “چوپ” بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە ئاودا بمێننەوە.
- منداڵەکانت فێری مەترسییەکانی ئاو بکە، لەوانەش گرنگی ڕانەکردن لە نزیک حەوزەکان و بازنەدان بۆ شوێنە قووڵەکان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن. هانیان بدە لە بەرچاوی خۆتدا مەلە بکەن.
