سوپای چین خستنە خزمەتی جۆرێکی نوێی دژە تانکی راگەیاند و دەڵێت”بەهاوکاری ڕووسیا ئەم دژە تانکە دروستکراوە”.
دەزگا هەواڵگری چین بلاویکردەوە، سوپای چین بە فەرمی چەکی دژە تانکی (HJ-12) خستە خزمەتی سوپاوە.
بەپێی بڵاوکراوەکە، موشەکەکە لەسەر میکانیزمی (دیاری بکەو ڕەوانەی بکە) کار دەکات، واتە خۆی ئامانجەکە دیاریدەکات و خۆی ئاڕاستە دەکات پاشان لێی دەدات.
دژە تانکەکە کامێرا و سیستەمی ئاڕاستەکردنی هەیە، کە بە هەموو بارودۆخەکان کامێرا و سیستەمی ئاڕاستە کردنەکەی کاردەکات، و دەتوانرێت شێوازی هەڵدانیشی دەستکاری بکرێت ئایە دەتەوێت ستونی ئامانج پێکێت یان ئاسۆی.
بەپێی دەزگا هەواڵگری چین ئەم دژە تانکە بەهاوکاری ڕووسیا دروستکراوە..
ڤیدیۆی ساتی تاقیکردنەوەکە لێرە ببینە:
