پوتین لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕوسیا لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کۆرسک، بە دەیان درۆنی ئۆكراینا هێرشیان كردەر سەر هێلیکۆپتەرەکەی، بەڵام لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بوو.

ئاژانسی (سپۆتنیك) لە زاری یوری داشکین، فەرماندەی فیرقەی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا، بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، بۆ بەسەرکردنەوەی هەرێمی کۆرسک بە هێلیکۆپتەرە تایبەتەکەی لە ڕێگەدا بووە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لە ئاسمانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆتەوە.

وتوشیەتی، “کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار لە ڕاستیدا لە مەودای هێزەکانی ڕوسیادا بوو کە وەڵامی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان دایەوە”.

بە گوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، هێزەکانی ئۆکراینا بە 46 درۆن هێرشیان کردۆتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕوسیا، بەڵام سیستەمی بەرگری توانیویەتی درۆنەکان تێکبشکێنێت و ڤلادیمێر پوتن لە مەترسی ڕزگار بکەن.

بەیانی دوێنێ‌ شەممە، 24-05-2025، ڕوسیا یەکێک لە گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی کردە سەر کیێڤ و لە ئەنجامدا لانی کەم 14 کەس بریندار بوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسانی ڕوسیا و ئۆکراینا بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنانی یەکجارەکی جەنگ بەردەوامن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە