spot_imgspot_img

هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکەی دوکان ڕاگەیەندرا

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرەکەی سنووری دوکان نزیکەی دوو هەزار دۆنم و هەزاران داری سووتاندووە و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنی بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنوری گوندی تەلانی سەر بە قەزای دوکان کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و توانیان بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیسی بەرگری شارستانی قەزای دوکان و هاوڵاتیانی (گوندی تەلان و قەمچوغە و جاسەنە) ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئاگرەکە بووەتە هۆى سووتانی نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی پووش و دەغڵودانی هاووڵاتیان و زیانیشی بە دوو هەزار و 500 داری سروشتی تەمەن جیاواز گەیاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێى لێکۆڵینە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت.

پۆلیسی دارستان راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە