دوو کەس بە هۆی ڕاوکرنی ماسییەوە دەستگیکران و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق دوو کەسیان بە تۆمەت ڕاوەماسی لە سەر چەمی تانجەرۆ دەستگیرکرد.
ڕوونیشیکردەوە،دەستگیرا بەسەر سێ تۆڕ و ژمارەیەک ماسیدا کە ڕاویان کردبوو.
پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
ساڵانە لە مانگی ئادارەوە تا حوزەیران ڕاوەماسی قەدەغە دەکرێت کە بە وەرزی گەرادانان دادەنرێت.

