حەلبوسی: قۆناغی داهاتوو ئاسان نییە و پێویستی بە هاودەنگی هەیە

سەرۆکی پارتی تەقەدوم، جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتوو “ئاسان نییە و پێویستی بە هاودەنگی و پشتیوانی هەیە”.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، لە کۆنفرانسی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتوو ئاسان نابێت و پێویستی بە هەنگاوی هاوئاهەنگ و هەڵوێستی ڕوون هەیە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە پرسەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستکەوتێکی گەورەیە لە مەلەفی ئەمنیدا، دڵخۆشی دۆسییەی ئاوارەکان تەواو دەبێت لەگەڵ گەڕانەوەی ئەوانەی لە جورف السخاردان. ئەمە بەڵێن و پابەندبوون و ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقییە.
حەلبوسی ڕاشیگەیاند، ئازارێک لە ویژدانی هەموو کەسێکی زیندوودا هەیە بەهۆی بوونی ئاوارەکان کە نەگەڕاونەتەوە شارەکانیان.
ڕوونیشیکردەوە، هەندێک به هێرشکردنه سەر کەسانی دیکه هەوڵ دەدەن کورسییەکی پەڕلەمان بەدەست بهێنن، هەندێکیان تەنها دروشمی هەڵبژاردنیان پێیە و تەنها دەیانەوێت دەستیان بە پەرلەمان بگات، هەندێکیش لەسەر پشتی ئەوانیتر دەیەوێت هەژمونی خۆی بسەپینێت بەبێ بوونی هەستێکی نیشطمان پەروەری و خەمخۆرییەک.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە