تۆڕی X کێشەی تێکەوت

پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێڵۆن ماسک ئێکس ڕۆژی شەممە پچڕانێکی بەرفراوانی لە سەرانسەری جیهاندا بەخۆیەوە بینی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی داون دیتێکتۆر، کە ماڵپەڕێکە بەدواداچوون بۆ پچڕانی ماڵپەڕەکان دەکات، ڕاپۆرتی بەکارهێنەرانی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی شەممەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان بە بەرزبوونەوە کردووە.

تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە ٢٥ هەزار بەکارهێنەر ڕایانگەیاندووە کە تووشی کێشە بوون لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەدا، زۆربەیان لەکاتی هەوڵدان بۆ بارکردنی پۆستی نوێدا تووشی پەیامی هەڵە بوون و بۆیان نووسراوە”شتێک هەڵە بووە… هەوڵبدە دووبارە باربکەیتەوە”.

ئەم پچڕانە لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ کۆمپانیاکە، کە ئیلۆن ماسک لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار کڕیویەتی، دواتر نزیکەی لەسەدا ٨٠ی هێزی کارەکەی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

ئەمە دووەم قەیرانی تەکنیکی گەورەیە کە پلاتفۆرمەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تووشی بووە. لە مانگی ئازاردا، کۆمپانیای X تووشی پچڕانێکی لەناکاو بوو کە نزیکەی ٣٠ خولەکی خایاند، ئەمەش پەیوەندیکردن بە پۆست و نامەی ڕاستەوخۆ بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان بۆ ماوەیەکی کاتی تێکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە