وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی بۆ وەرگرتنەوەی نمرەی تاقیکردنەوەی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بڵاوکردەوە و دەڵێت” دەتوانن بەشێوەی کارتی قوتابخانە یان نمرەی تۆماری دیجیتاڵی وەریبگرنەوە”.
وەزارەتی پەروەردە، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، قوتابیان و خوێندکاران لەماڵەوە دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، ئەویش بەبەکارهێنانی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندن، بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری ١٢ ی ئامادەییشەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، لە ئەپڵیکەیشنەکەدا بە دووجۆر نمرەکان بەردەستە ، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی.
ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ئێستادا پۆلەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەدان و هێشتا تاقیکردنەوەکانیان تەواو نەکردوە پاش تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان وەزارەت بەهەمان رێگە نمرەی پۆلەکانی دیکەش رادەگەیەنێت.
لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، پێویستە ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بکەیتەوە و دواین ڤێرژن بەکاربهێنیت، پاشان کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریت ، ئەگەر وەرت نەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووت هەیە چەند ژمارەیەک نوسراوە وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و رۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکببونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی ، بەنمونە قوتابییەک لە ١ ی ٦ ی ٢٠١٩ لە دایک بووبێت دەنوسیت 01062019 دەبێتە وشەی نهێنی .
بەم بارکۆدە دەتوانیت نمرەکەت وەربگریتەوە



