ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا بەشێکی سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، دەشڵێت ئامانج لەو بڕیارە ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکانە لەو وڵاتە.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە: بڕیاری هەڵگرتنی بەشێکی سزاکانی سەر سووریا لە ڕۆژی هەینی 23ی ئایارەوە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئامانج لەو بڕیارەش ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکان لەو وڵاتە.

هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا مامەڵەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەک و تەقەمەنییەکان ناگرێتەوە، واتە دیمەشق لە ژێر چاودێری تووندی ئەمریکا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەمێنێتەوە بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە