دەزگای ئاسایش سێ تیرۆریستی دەستگیرکرد

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور) توانیا ٣ تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

ئەمشەو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ٦ تا ٢١ی ٢٠٢٥/٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٣ تیرۆریستی داعش لەدەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور دەستگیربکەن.

ڕاشیگەیاند، دەستگیرکراوەکان لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە