سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆسەر چیای حەوت تەبەق و نزارکێ لە سنوری قەزای ئامێدی چڕ دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی کامەران عوسمان لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، ماوەی پێنج ڕۆژە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای حەوت تەبەق و بەری نزارکێ لە نزیک گوندی بەریسکێ لە ناحیەی شیلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا سوپای تورکیا 26 جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کردووە.
کامەران عوسمان ڕاشیگەیاند، لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان، لە 12ی ئایاری 2025ەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا بەر ئەنجامی کۆنگرەی دوازدەیەمینی بڵاوکردەوە و خۆهەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەڵام ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا زیادیانکردووە.
