ئامانج ڕەحیم: بەغدا ناچاریکردن پاشەکەوت لە مووچە بکەین

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هۆکاری پاشەکەوتی مووچەی لە ساڵانی ڕابردوو ئاشكراکرد و دەڵێت” لە 2015 سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق بەڵێنەکانی نەبردە سەر و بودجە بەشی مووچەی نەکرد، بۆیە ناچار بووین پاشەکەوت بە رێژەی جیاواز بکەین.”

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پانێڵێکدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، لە ساڵی 2014 تاوەکو 2023 هیچ بەشە بودجەیەک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە پەنامان بردە بەر هەناردەی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ و دواتریش رێککەوتن کرا بۆئەوەی لەڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشین و داهات بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکان رۆڵی گەورە لە پەرەپێدانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەبینن.” دەشڵێت، “عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و ناچاربووین راستەوخۆ نەوت بفرۆشین، هاوکات لە ساڵی 2015 دا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق بەڵێنەکانی نەبردە سەر و بودجە بەشی مووچەی نەکرد، بۆیە ناچار بووین پاشەکەوت بە رێژەی جیاواز بکەین.

ئامانج رەحیم وتیشی، بەهۆی وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، زیانی زیاتر لە 23 ملیار دۆلار بەر هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتووە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت داوای گەرەنتیی شایستەکانیان دەکەن، و ئێستا ناکۆکی لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە