دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق خشتەی گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە شارەكانی عێراق بە بەراورد بە 30 بۆ 60 ساڵی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی عێراق بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ چاودێری و بەدواداچوونی گۆڕانی کەشوهەوا، بەشی گۆڕانی کەشوهەوا لە سەنتەری توێژینەوەی کەشوهەوا و زانستی بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی نەخشەیەک، کە بەراوردكاری دەکات بە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥، لەگەڵ پلەی گەرمی تۆمارکراو بۆ هەمان ڕۆژ لە ٣٠ بۆ ٦٠ ساڵ لەمەوبەر لە زۆربەی پارێزگاکانی وڵاتدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەنجامەکان جیاوازی نێوان پلەکانی گەرمای تۆماركراو لە ئێستا و ساڵانی ڕابردوودا دەردەخات، كە ئەوەش نیشاندەرێکە بۆ ئەو گۆڕانکارییە کەشوهەوایانەی وڵاتەکەمان و جیهانی تووشی دەبن.
دەشڵێت: ئەم توێژینەوانە یارمەتیمان دەدەن لە سروشتی گۆڕانی کەشوهەوا تێبگەین و خۆمان بۆ هەر کاریگەرییەکی داهاتوو لەسەر کەشوهەوا و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئامادە بکەین.


