spot_imgspot_img

ئاگادارییەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە، كە تاقیكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدرێت و دەڵێت: هەر ئەفسەر و كارمەندێك دەیەوێت تاقیكردنەوە بكات ناوی خۆی تۆمار بكات بە چەند مەرجێك.

بەرێوەبەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار دەكەینەوە، ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٦/١٨) تاقیکرنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی (ECL) ئەنجام دەدرێت لە بەشی تەکنەلوجیا و زمانەکانەکانی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی، هەر ئەفسەر و کارمەندێك کە ویستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هەبیت دەتوانێت بەشداربێت.

مەرجەکانی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە:
١- هێنانی نوسراوێك لە یەکەکەی خۆی راستەوخۆ بۆ بەرێوەبەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان کە ژمارەی تەلەفۆنی کاندیدی تێدا نووسرابێت.
٢- ⁠هێنانی وێنەیەکی پاسپورت و ناسنامەی سەربازی.
٣- ⁠رۆژی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بە جل و بەرگی سەربازی ئامادەبن.

ڕاشیگەیاندووە،-ناونوسین تاکو ڕوژی پێنچ شەممە ٢٠٢٥/٦/١٢ بەردەوام دە بێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە