وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستەکانی هەرێمی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە نایاسایی و بەتاڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان هەواڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە (رێککەوتنی نوێی وزەی بە بەهای دەیان ملیار دۆلار واژۆ کردووە).
وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕەتکردنەوەی ڕێکارەکانی گرێبەستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی، چونکە ئەم ڕێکارانە پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵیین کە ئاماژەیان بە ناڕەوایی گرێبەستەکان داوە لە دوای دەرچوونی بڕیاری فیدراڵی لە دۆسیەی ژمارە (59/فیدراڵی 2012 و یەکگرتووەکەی 110/فیدراڵی 2019).
وەزارەتی نەوت ڕاشیگەیاند، سەرەڕای پێویستی عێراق بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانی غاز و دابینکردنی خواستی ناوخۆیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی هەرێم گرتوویەتیەبەر پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای عێراقن و سامانی نەوت موڵکی هەموو عێراقییەکانە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکە بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جەخت لە پووچەڵی ئەو گرێبەستانە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو گرێبەتی نەوت و غازی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی و وێستێرن زاگرۆس واژۆ کرد کە بەهاکەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە.
دوێنێش کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند بە بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ بەغداد، ئەو گرێبەستانەیان واژۆ کردووە.
