حوسییەکان: گەمارۆی دەریایی دەخەینە سەر بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل

وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی دەخەنە سەر بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل بەوەش وەڵامی سەپاندن و پەرەسەندنی جەنگ لە کەرتی غەززە دەدەنەوە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: گەمارۆی دەریایی دەخەینە سەر بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل، لەم چوارچێوەشدا كۆمپانیاكانی گواستنەوە ئاگادار دەكەینەوە هۆشدارییەكەمان بە هەند وەربگرن.

دەشڵێت: كۆمپانیاكانی بواری گواستنەوە لەدوای ئەم هۆشدارییە تەنها یەك كاتژمێر مۆڵەتیان هەیە بەندەرەكە بەجێبهێڵن، چونكە دواتر كەشتییەكان دەكرێنە ئامانجی هێرشەكانمان.

وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن باسی لەوەشكردووە: بەم هەنگاوەمان وەڵامی سەپاندن و پەرەسەندنی جەنگ لە کەرتی غەزە دەدەینەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە