بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شكا و بەهۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت، ئاو بەفیڕۆ نەدەن تاوەكو تیمەكان بۆرییەكە چاك دەكەنەوە.
ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، لە نزیك گوندی (دارەبەن)ی هەولێر، بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا.
ڕاشیگەیاندووە، ئێستا بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە پڕۆژەكە كوژێنراوەتەوە و تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی شکاوییەكە و دەست بە چاککردنەوەی دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵی ڕابردوو نزیكەی چوار جار بۆری ئاوی ئیفرازی 3 شكا و بە بڕیاری حكومەتی هەرێم دەست بە گۆڕینی بەشێكی زۆری بۆرییەكە كرا.
