وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێران دەوڵەتێکی کاریگەری ناوچەکەیە و هەرێمی کوردستانیش لە لە قۆناغی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ تاران.
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: “كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تاران به‌رده‌وام ده‌بن. له دیداره‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرا”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “ئێران ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه، كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر به‌غداد هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش له حاڵه‌تێكی ئیجابیدان، چونكه رۆڵی ئیجابیشیان بینیوه، له‌م دیدارانه‌ش دڵنیاییان دا كه هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ن و رۆڵ ده‌گێڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی كه هه‌ن”.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێ له دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئه‌و سیاسییانه‌ی له دیداره‌كه‌دا به‌شداربوون هه‌ست ده‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان قۆناغی لێكتێنه‌گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئێران به‌جێهێشتووه و ئێستا له قۆناخی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه و ده‌توانم بڵێم ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ر كاتێكی دیكه باشتره”.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه “هه‌موو ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه‌ی كه‌وا له ساحه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یاریی ده‌كه‌ن، ڕێز له بڕیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن، چونكه بڕیاری ئێمه له‌لای خۆمان بووه، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌موو شته‌وه بووه، سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی سه‌ره‌كی بووه، ئه‌مه وایكردووه سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت”.
