پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە

ئۆجالان پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت”خوشک و برا شەڕ دەکەن، یەکێکیان بەبێ ئەوی تر ناتوانێت بژی، ئێمە ئەو تەڵە و بۆمبانەی کە ئەم پەیوەندییە لەناو دەبەن، یەک بە یەک پاک دەکەینەوە، هەموو ڕێگاوبانە تێکچووەکان و پردە داڕماوەکان چاک دەکەینەوە.”

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان:

“پەشیمانم لەوەی کە دوایین جار قسەم لەگەڵ سیری سووریا ئۆندەر نەکرد. ئەو بیرەوەرییەکی بەنرخە. پێویستە بیژێنینەوە، کەسێکی زانا بوو بۆ تورکیا ئێمە هەست بە بۆشاییەکەی دەکەین.”

“لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە.”

“ئەوەی کردوومانە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری و پارادایمێکی گەورە دەکات.”

 سرووشتی پەیوەندییەکانی تورک و کورد بە تەواوی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێ دەگات ئەو پەیوەندییەیە.”

“خوشک و برا شەڕ دەکەن، یەکێکیان بەبێ ئەوی تر ناتوانێت بژی. ئێمە ئەو تەڵە و بۆمبانەی کە ئەم پەیوەندییە لەناو دەبەن، یەک بە یەک پاک دەکەینەوە، هەموو ڕێگاوبانە تێکچووەکان و پردە داڕماوەکان چاک دەکەینەوە.”

“لە ڕێگەی شاندەکەمەوە، سوپاسی خۆم پێشکەشی ئەو نامە و پەیامانەی بۆ پشتیوانیکردن لێم و پەیوەست بە قۆناغی ئاشتیی و خوشک و برایەتییەوە هاتوون، لەگەڵ نامەی ڕۆشنبیران لە کەسایەتی ئالاین بادۆو و سلاڤۆی ژیژەک دەکەم، بە خەباتی هاوبەش و نێونەتەوەیی و سۆسیالیست یەکتر دەبینینەوە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە