spot_imgspot_img

ئەبوبەكر عەلی: ئیخوان پێویستی بە خۆهەڵوەشاندنەوەیە

بەرپرسێكی پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە و دەشڵێت: بۆ ئەوەی ئەندام و جەماوەرەکەی بە بیرو هەناسە و دیدێکی نوێوە لە فۆرمی جۆراوجۆری سیاسی یاخوود مەدەنییدا یان هەردووکیان خۆیان ڕێکبخەنەوە.

ئەبوبەكر عەلی “كاروانی” ئەندامی پێشوووی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو، هاوكات سیاسەتمەدار و نووسەر لە نووسینێكدا بەناوی (ئیخوان و پێویستیی خۆ هەڵوەشاندنەوە) ڕایگەیاندووە، لەم ماوەیەی دوایدا لای هەندێ دۆست باسی ئەوەم کرد، کە دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێکخراوە بەوبارە مێژووییە گرانەی سەرشانی، ئەو وێنا شێوا و وێرانەی لێی گیراوە، ئەو قەیرانە فیکریەی تێیدا دەژیت، ئەو دوژمنایەتیە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیە گەورەی دەکرێت و جیاوازیی ڕەگ و ریشەیی قۆناغەکە لەگەڵ ئەوکاتەی سەری تێدا هەڵداوە، ناتوانێت هیچی تر بەشێوەیەکی بەرهەمدارانە درێژە بە خۆی بدات.

دەشڵێت: هەموو ئەو هۆکارانە وایان کردووە، هیچ ئاسۆیەکی لەبەردەمدا نەمینێت و ڕۆڵی پێچەوانە بەئەرکەکانی لە ئێستادا بگێرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لێپرسراوێتی ئیسلامی و ئەخلاقی و سیاسی داوای ئەوە لە سەرکردە و بریاربەدەستەکانی دەکەن، بریارە عەقڵانی و ئازایانەکە بدەن و کۆتایی بە کۆمەڵ و ڕێکخراوەکە بێنن و بەفەرمی هەڵی بووەشێننەوە، دابران لەگەڵ ڕابردوو درووست بکەن، بۆ ئەوەی ئەندام و جەماوەرەکەی بە بیرو هەناسە و دیدێکی نوێوە لە فۆرمی جۆراوجۆری سیاسی یاخوود مەدەنییدا یان هەردووکیان خۆیان ڕێکبخەنەوە و کۆتایی بەو بازنە داخراوە پەنگخواردووە بێنن تیایدا دەژین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دژایەتی دەكرێت و لە میسر بە زەبری هێز لەلایەن سیسی-یەوە كودەتایان بەسەرداكرا و محەمەد مورسی، سەرۆكی هەڵبژێردراو ڕەوانەی زیندان كرا و لەسێدارەدرا، هاوكات لە ئوردن لە مانگی ڕابردوودا ئەو ڕێكخراوە قەدەغە كرا.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە