کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی دەستپێدەکات

بەچاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ئەمڕۆ، کۆڕبەندی دێڵفی – سلێمانی دەستپێدەکات کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد دادوئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە گەیشتە کەرکووک و بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دێڵف دەگاتە سلێمانی.

کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی، کۆڕبەندێکی ستراتیژییە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمایەتی، کەتێیدا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.

کۆڕبەندی دێلفی – سلێمانی، دەستپێشخەرییەکی نوێیە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت، کە یەکەمجارە لەشاری سلێمانی دەبەسترێت.

لەکۆڕبەندەکەدا چەندین کەسایەتی عێراق و یۆنان و جیهان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانەکایەی هەماهەنگی لە ناوچەکەدا.

کۆڕبەندەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سکرتاریەتی گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دێسکی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئیتەرپرایس گریس)، بەڕێوەدەچێت.

کۆڕبەندی دێلفی – سلێمانی  دەبێتە سەکۆیەکی نێودەوڵەتی پێشەنگ بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هاوکاری لە ناوچەی فراوانتردا و سلێمانیش پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ساتێکدا کە هەماهەنگیی جیهانی لە هەموو کاتێک پێویستترە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە