هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمی کردووە و کەنەداش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتەنەدا بووە کە نەوتیان بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا پێنج ملیۆن و 365 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 63 هەار بەمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەناردەی نەوتی عێراق 152 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی ڕابردووتردا ڕۆژانە 77 هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند، کەنەدا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین بڕی نەوتی لێوە هاوردە کراوە کە سێ ملیۆن و 783 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش بەرازیل 185 هەزار بەرمیل و سعودیەش بە 265 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە پلەی سێیەمدا بووە و مەکسیکیش بە 228 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمدایە.

ئەو پێنج وڵاتەی دیکەش کە هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا نەوتی لێ کڕیون بریتین لە نەیجیریا، ئیکوادۆر، ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا و لیبیا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە